زایەڵە - ئازاد ئێراهیم ئەحمەد نویەرو ڕۆژنامەنوس  بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئامانجی دەست گرتنی توکیایە بەهەموو ئەوناوچانەی لەئەدەبیاتی سیاسی تورکیا دا بەخاکی  خۆیانی دەزانن ، نەخشەی بۆدانراوە وە  پیلانی بۆدانراوە کاری  بۆ دەکرێت بۆئەوەی ئەوسنورانەی کەپێشتر لەناو ئیمپراتۆریەتی  عوسمانی دابوون خۆیان پێیدەڵێن خاکی دوور دەستیان پێی بگاتەوە.
 
وتیشی: تورکیا دوای ئەوەی دەرگاکانی ئەوروپای لێ داخراوە، مەرجەکانی ئەوروپای تێدانیە تاوەکو ببێتە ئەندام  لەبەکێتی ئەوروپا ،ناتوانێ بەرەو ئەوروپا هەنگاو بنێت و بکرێتەوە بەرەو ئەوروپا ،بۆیە بەرەو خۆرئاوا دێ و ئەیەوێ  ئەوناوچانەی عێراق و سوریا و هەرێمی کوردستان داگێر بکات، ئەمە ئامانجەکەیەتی .
 
ئەوەشی خستەڕوو: کاریگەریەکەی لەڕووی جوگرافی و کۆمەڵایەتی و مێژووی و جێوسیاسی وئابوری و نەتەوەیی و نیشتیمانی کاریگەری  لەسەر کورد و هەرێمی کوردستان  هەیە، لەئێستادا هەم نیشتیمان بۆتە دوو بەش هەم نەتەوە بۆتە چەند بەشێکەوە هەم  ئابوریەکەمان براوە کاریگەری نەرێنی خراپی هەیە لەسەر هەرێمی کوردستان .
 
کامەران کەریم