زایەڵە - سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان  بەزایەڵەی  ووت، چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی داهاتووەوە, موچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی یاسای خانەنشینی یەکخراوی عێراق دابەشبکرێت, بەوەش مووچەی(80)هەزار خانەنشینی یاسایی لە هەرێمی کوردستان, لە (200)هەزار تاوەکو(500)هەزار دینار زیاد دەکات.   
 لیستی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان چەندین خەوش و نادادی تێدایە, بۆ نموونە، خەڵک هەیە تەنیا(2)مانگ پەرلەمانتار بووە، بەڵام خانەنشین کراوە, یان چەندین ئافرەت ناویان لە لیستەکاندایە و تەمەنیان نەگەیشتووەتە (30)ساڵ، بەڵام بە پلەی وەزیر، بریکاری وەزیر، راوێژکار و لیوای سەربازیی خانەنشین کراون.
جەختیشكردووە, یاسای خانەنشینی یەکخراوی عێراق یاسایەکی دادپەروەرانەیە و, زۆرێک لەم گرفتانە چارەسەر دەکات.
کامەران کەریم