زایەڵە - ئەمڕۆ ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لەگەڵ لیژنەیەكی پەرلەمان لە شاردێی عەربەت سەبارەت بە داخستنی كامپێكی سنووری شارەدێكە، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.
ئەمڕۆ لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لێرەیەن بۆ ئەوە داخستنی یەكجارەكی كامپی ئاشتی ڕابگەیەنین، كە تایبەتە بە ئاوارەكانی عێراق، ئیدارەی سلێمانی هاوكاری ڕاستەقینە باشی وەزارەتەكەمان بوون، بۆ داخستنی كامپەكە.
پێشتر كامپەكە دوو هەزار و ٥٠٠ ئاوارەی خێزانی تێدا بووە، زیاتر لە هەزار و ٨٠٠ خێزانی ئاوارە لەو كامپە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، ئەوانەی دیكە چوونەتە ناو شارەكان و نیشتەجێ بوون، ئێستا ژمارەی سەرجەم ئاوارەكانی نیشتەجێی سلێمانی دەوروبەری نزیكەی ٢٢ هەزار خێزانە.
لە ڕۆژانی داهاتوودا پلانێك دادەنێن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو ئاوارانەی كە لە ناو سلێمانیدا ماون، بەڵام تا ئێستا كامپی ئاوارەكان لە هەولێر و دهۆك دانەخراون، سەرۆك وەزیران لیژنەیەكی پێكهێناوە لە نێوان وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران و وەزارەتی ناوخۆ لە هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، لە ڕۆژانی داهاتوودا كار لە سەر گەڕانەوەی ئاوارەكانی ئەوێش دەكەین بە شێوەیەكی یەكجاری.
کامەران کەریم