زایەڵە - بەڕێوەبەرایەەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند :دەبێت بۆ مامەڵەی پاسپۆرت، هاووڵاتیان “نۆرەی ئەلیكترۆنی” وەربگرن و، نرخی تێچوو 91 هەزار دینارە و ئەگەر نۆرەی ئەلیكترۆنی نەبێت نرخەكەی دەبێت بە 191 هەزار دینار.

بۆ سەرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی (حجز الالكترونی ) سكانی (QR) بکە ئەم بارکۆدەکە کارا ئەبێت و بەردەستە تاکو شوێنی حجز نامێنێت.

نرخی تێچووی پاسپۆرت ( ٩١،٠٠٠) دینارە ئەگەر ( حجز الكترونی ) ھەبێت، بەلام ئە گەر حجزی ئەلەکترۆنیت نەبێت پێویستە (١٠٠،٠٠٠) دینار رسومات زیادە بدیت و (٩١،٠٠٠) دینار تێچووی پاسپۆرتەکە، بەوەش کۆی گشتی ( ١٩١،٠٠٠) دینار دەکات، بۆیە باشترە ( حجزی الكترونی ) بکەیت ، تاکو تەنھا (٩١،٠٠٠) دینار بدەیت.

ئەگەر كات (موعد)ی دوای کاتژمێر ( ١٢)ی نیوەڕۆت ھەبوو دوو کاتژمێر پێش وەخت سەردان بکە .

تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری ڕەسەن ( اصلی ) دەکرێت ، واتە کار بە (صورالقیدی الكترونی، پێناسی باری شارستانی ، ڕەگەزنامەی عیراقی) ناکرێت.
سایتی وەرگرتنی سەرەی پاسپۆرت بریتییە لە www.epp.iq

کامەران کەریم