زایەڵە - ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و شاندی عێراق بڵاوکرایەوە .
دەقی ڕاگەیەندراوی مەسرور بارزانی:
پێشوازیمان له بەڕێز قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد.
بیروڕامان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخى ئهمنيى عێراق بەگشتی ئاڵوگۆڕ کرد و جەختمان لە پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مهترسى و ههڕهشهكانى تيرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان کردەوە.
هاوڕابووین لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە.
کامەران کەریم