زایەڵە - ئەو كەسانەی لە لافاوەكەكانی ئەمساڵدا زەرەرمەندبون لەلایەن حكومەتی عێراقەوە قەرەبوو دەكرێنەوە و په‌رله‌مانتارێك دەڵێت، لیژنەیەك بۆ ئەو بابەتە پێكهاتوە و ئامارەكان كۆكرانەتەوە و هەفتەی داهاتوو لیژنەكە كۆدەبێتەوە و دواتر سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری كۆتایی لەسەردەدات.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "نوسراومان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كردوە داوامانكردوە قەرەبووی ئەو كەسانەبكاتەوە كە لە لافاوەكانی ئەمساڵدا زەرەرمەند بون، بەوپێیەی 100 ملیاری بودجەی حاڵەتی فریاكه‌وتن لەبەردەستدایە و لەو بوجەیە قەرەبوی ئەو كەسانە دەكاتەوە كە زەرەرمەند بون.

ئاماژەی بەوەكرد، لیژنەیەكی تایبەت لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دروستكراوە و سەرجەم ئاماری زەرەرمەندانی لافاوەكەی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراق كۆكراونەتەوە.

کامەران کەریم