زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی داهاتوو حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان بۆ مانگەكانی ئایار و حوزەیران بنێرێت و بە گەیشتنی پارەكە راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی  راگەیاند، لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیارداوە بە خەرجكردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكان و رۆژانی یەكشەممە و دوو شەممەی داهاتوو حكومەتی عێراق دەستدەكات بە تەمویلكردنی پارەكە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان.

وتیشی، "بە گەیشتنی پارەكە راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەكرێت.

کامەران کەریم