زایەڵە ـ پۆلیسی سلێمانی  ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی نوسینگەی کوردساتی بەشی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كه‌بڕی یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری دزیبوو.

دوای ئەوەی هاوڵاتییەك  سكاڵای تۆماركرد كەدزی‌ لێكراوه‌، بڕی( 1500000) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی کوردساتی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت‌.

لەئێستادا تۆمەتبار ( ا، ع، ب، لەدایكبووی 1996) دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

کامەران کەریم