زایەڵە ـ وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند لە پێنج مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا عێراق زیاتر لە 47 تریلیۆن دینار خەرجی و 54 تریلیۆن دینار داهاتی هەبووە. لەو ماوەیەشدا زیاتر لە 4 تریلیۆن و 10 ملیار دیناریان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق خشتەی داهات و خەرجییەکانی پێنج مانگی یەکەمی ئەم ساڵی بڵاوکردەوە. کۆی گشتی خەرجییەکان لەو ماوەیەدا، 47 تریلیۆن و 827 ملیار و 405 ملیۆن دینار دەبێت، کە 42 تریلیۆن و 877 ملیار دیناری خەرجی بەردەوام و 4 تریلیۆن و 950 ملیار دیناریشی خەرجیی وەبەرهێنان بووە.

بەپێی وەزارەتی دارایی و ئابووریی عێراق، ئەم وەزارەت و دامەزراوانە زۆرترین خەرجییان هەبووە: 

وەزارەتی دارایی: 10 تریلیۆن و 610 ملیار دینار.

وەزارەتی ناوخۆ: 5 تریلیۆن و 490 ملیار دینار.

وەزارەتی پەروەردە: 4 تریلیۆن و 473 ملیار دینار.

ئەنجوومەنی وەزیران: 4 تریلیۆن و 78 ملیار دینار.

هەرێمی کوردستان: 4 تریلیۆن و 10 ملیار و 368 ملیۆن دینار .

وەزارەتی بەرگری: 3 تریلیۆن و 325 ملیار دینار.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: 2 تریلیۆن و 655 ملیار دینار.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگە: 2 تریلیۆن و 656 ملیار دینار

23 تریلیۆن تەنیا بۆ مووچەی فەرمانبەران.

کامەران کەریم