زایەڵە - خەزعەلی ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان دەکات.
قەیس خەزعەلی سەرۆکی عەسایبی ئەھلی حەق داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکه‌م ھەماھەنگی لەگەڵ عێراق بکات بەمەبەستی گرتنەبەری ھەڵوێستێکی یەکگرتوو لەبارەی لەشکرکێشی تورکیا لەخاکی ھەرێمی کوردستان.
بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق دەکه‌م  و لەسۆنگەی بەرپرسیارێتییەوە داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکه‌م ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیدا بکات بۆ ئەوەی ھەڵوێستێکی یەکگرتوو بگرنەبەر بەمەبەستی دانانی سنورێک بۆ لەشکرکێشی تورکیا.
داوای لە تورکیا ده‌كه‌م رێز لە مافی دراوسێکەی بگرێت و پابەند بێت بە رێککەوتنەکانی نێوان ھەردوو وڵات و ھێزەکانی لە ھەموو عێراق بکشێنێتەوە و دواش لە عێراق دەکه‌م ڕێگری لە ھەر دەستدرێژیەک بکات بۆ سەر خاکەکەی.