زایەڵە ـ بانکی ناوەندیی عێراق کەمتر لە سێ هەفتە مۆڵەت دەداتە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێم، بۆئەوەی خۆیان تۆمار بکەن یان لەگەڵ یەکدی تێکەڵ بکرێنەوە.
ڕۆژی 9-7-2024 بانکی ناوەندیی عێراق لە نووسراوێكی فەڕمییدا حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەتوانن تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە داوای خۆتۆمارکردن یان تێکەڵکردنەوە پێشكەش بکەن.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە،"ڕەزامەندی وەرگیرا بە درێژکردنەوەی ماوەی پێشكەشكردنی پێداویستییەکانی مۆڵەت وەرگرتن و تێکەڵکردنەوە بە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق تاوەکو رۆژی 31ی تەممووز".
جێگەی باسە، بۆ کۆنترۆڵکردنی فرۆشتنی دۆلار، لە ساڵی 2022ـەوە بانکی ناوەندیی عێراق دوای گۆڕانکارییەکانی بەهای دینار بە دۆلاری ئەمریکی، ژمارەیەک ڕێكاری گرتەبەر، لەنێویاندا تێکەڵکردنەوەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو وەکو مەرجێک بۆ پێدانی دۆلار پێیان بە بەهای فەرمیی بانکی ناوەندی.
کامەران کەریم