زایەڵە - لە کەمپی قادیا تایبەت بە ئاوارەکان ئاگرکەوتەوە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی زاخۆ بڵاویکردەوە، کاتژمێر 10:24 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پەیوەندی بە ژووری کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە کرا و ئاگادارکرانەوە لە کەوتنەوەی ئاگر لە کابینەیەکی نیشتەجێبوون لە کەمپی قادیای تایبەت بە ئاوارەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، توانییان لە زووترین کاتدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبوو.

کامەران کەریم