زایەڵە - غلب محەمەد ئەادامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەغداد موچەی هێزەکانی ڕۆژ و حسێن یەزدان پەنا و هێزە بیانییەکانی بڕی...
وەزارەتی دارایی و ئابووری، خشتەی مووچەی هێزئەمنییەكانی بڵاوكردەوەو ئاماژە بەوەدەكات، بری ( ٢٦،٧٩٠ ) بیست شەش ملیارو حەوت سەدو نەوەد ملیۆن دینار کورتهێنان لەکۆی مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکان دروست بووە، بەغدا نەیناردووە. ئەوەیش بودجەی هێزەكانی ڕۆژ كە پاراستنی هێزەكانی توركیای لە ئەستۆیە لە هەرێمی كوردستان و هێزەكانی حسێن یەزادان پەنا كە ماوەیك دژ بە خۆپیشاندان بەكاریان دەهێنا .
ڕونیشیکردەوە: ئێستا دەبێت بۆ خەڵك و هێزە ئەمنیەكان دەركەوتبێت كە قسەكانی ئێمە هەمووی ڕاست بوو كە دەمانوت ئەم هێزانە لە بودجەی هەرێم پارەیان پێ دەدرێت و خەریكیك پاراستنی بنەماڵەی بەرزانین و هێزی توركیان ، وە هەر وەهاش بەهۆی بندوارەكان و ئەو هێزانە ، هێزی ڕاستەقینەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكان بێ موچە بوون .
کامەران کەریم