زایەڵە - بەیانی ئەمڕۆ گوندی بادانەی سەر بە ناحییەی ناڵپارێز بۆردوومانکرا .
 
هێمن عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، ڕووداوەکە کاتژمێر ٧ ڕوویداوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە
 
دەشڵێت، نزیکەی 50 دۆنم پووش و پاوان سووتاون و لەلایەن دانیشتوانی گوندەکەوە کۆنتڕۆڵ کراوە
 
تا ئێستا نازانرێت بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان یان فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکراوە 
 
گوندی بادانە نزیکەی 15 کیلۆمەتر لە ناحیەی ناڵپارێزەوە دوورە 
 
لەمساڵدا چەندین جار سنووری پێنجوێن بۆردومانکراوە 
 
کامەران کەریم