زایەڵە - وەزارەتی بەرگری عێراق بڕیاریدا ٤۲۰ پێشمەرگە لە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگەوە بگوازێتەوە سەر وەزارەتی بەرگری و دەخرێنە سەر ئەو دوو لیوا هاوبەشەی لە سوپای عێراق و پێشمەرگە پێکهێنراوە.

لە ڕۆژانی ۱٤ تا ۱٦ی ئەم مانگە لە سەربازگەی کەرگۆش لە نێوان بەلەدڕوز و مەندەلی لە پارێزگای دیالە چاوپێکەوتن و پشکنینی جەستەیی  پێشمەرگەکان کراوە و سەرجەمیان لە لیواکانی سەربە یەکەی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە دیاریکراون.

بڕیارە ئەو ٤۲۰ پێشمەرگەیە راهێنانیان پێبکرێت و بخرێنە سەر ئەو دوو لیوا هاوبەشەی کە لە لیوای  ۲۰ی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوای ٦٦ی سوپای عێراق دروستکراون بەناوی لیوای یەک و دووی هاوبەش و پێشتر ۳ هەزار و ۷۷۰ پێشمەرگە بۆ ئەو مەبەستە خرانە سەر وەزارەتی بەرگری عێراق و ئێستا ژمارەکە زیاد دەکرێت بۆ ٤ هەزار و ۱۹۰ کەس و بەغدا مووچە و پێداویستیەکانیان دابین دەکات و بڕیارە لە ناوچەی بۆشای ئەمنی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق جێگیر بکرێن.

کامەران کەریم