زایەڵە -  بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری دانیشتوانی قەزای پێنجوێن و دەوروبەری دەكەینەوە، كە بە هۆی ئەنجامدانی كاری چاكسازیی زۆر پێویست لە هێڵی 132 کەی ڤی

 (تانجەرۆ-سەیدسادق-پێنجوێن) لەلایەن بەشی چاكسازیی هێڵەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی، لە كاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆوە كارەبایان كوژاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی پلانی كاركردن لە دوای تەواوبوونی كارەكان لە كاتژمێر 1:30 ی دوا نیوەڕۆ كارەبایان بۆ دەگەڕێتەوە.

کامەران  کەریم