زایەڵە - بڕیارە کاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 19ی تەممووزی 2024، ئەنجامی خوولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕاگەیەندرێت.
وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا لە هۆڵی کۆنگردەی رۆژنامەوانی وەزارەتی پەروەردە - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تاقیکردنەوەکان ئەنجامەکانی بڵاو دەکرێنەوە.
به‌گوێرەی ئامارەکانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەم ساڵ بۆ خوێندنی ساڵانی 2023-2024، 122 هەزار و 15 قوتابی به‌شدارییان لە تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12 کردووە کە به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 115 هۆڵدا دابه‌ش كرابوون.
سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له به‌شه جیاوازه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی 39 هه‌زار و 547 قوتابی به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كانیان کرد و به‌سه‌ر 680 هۆڵ دابه‌ش كرابوون.
کامەران کەریم