زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی کۆسار ــ کۆیە وەک چالایی هەمیشەیی خۆی لە دوو ڕۆژی لە دوای یەکدا ڕۆژی هەینی و بەرەبەیانی ڕوژی شەممە سەرکەفت بەسەر دوو لووتکەدا.
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی کوسار ـــ کۆیە: لە درێژەی کارو چالاکیماندا بەتیمێکی تایبەت سەرکەوتین بەسەر دوو لووتکەدا لەدوڕۆژی لەدوای یەکدا.
سەرەتا ڕۆژی هەینی دوای گەیشتنمان بەشوێنی کەمپینی شەومانەوە مان بەرەو لوتکە چیای (مەمور ) بە بەرزایی 3366 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەڕێکەوتین و بۆ بەیانی ڕۆژی شەممە سەرکەوتین بەسەر لووتکە چیای (هەڵگورد)
لەگەشتەکەماندا چاومان بەزۆر لەشاخەوانان کەوت خۆشحاڵبوین بەبینینیان.