زایەڵە - بڕیارە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، یەکشەممە، 21-07-2024، دانیشتنی دووەمی وەرزی دووەمی یاسادانی پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی تاوتوێکردنی چوار تەوەر بەڕێوە بچێت.
بە گوێرەی ئەو کارنامەیەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، لە تەوەری یەکەمدا، لێژنەکانی ئابووری، پیشەسازیی و بازرگانی، وەبەرهێنان و گەشەپێدان، یاسایی و دارایی خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواریی ماددەی 16ی پرۆژە یاسایی چاکسازیی ئابووریی دەکەن.
تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەش، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواریی ماددەی دووی یاسای دەستەی چاودێریی نیشتمانیی بۆ تیشکدەری ئەتۆمیی و کیمیایی و بایۆلۆجی ژمارە یەکی ساڵی 2024 دەکرێت کە لەلایەن لێژنەی تەندروستی و ژینگە دەخوێنرێتەوە.
لە تەوەری سێیەمدا، لێژنەکانی دارایی، یاسایی و وەبەرهێنان و پەرەپێدان خوێندنەوە یەکەم بۆ پرۆژە یاسای چەکی وەبەرهێنانی بانکە ئیسلامییەکان دەکەن.
کامەران کەریم