زایەڵە - ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی هێڵی گواستنەوەی وزەی توركیا عێراقی كردەوە دوای پەكخستنی بۆ ماوەی بیست ساڵ.

محەمەد شیاع سودانی لەڕێی بازنەی تەلەفیزیۆنیەوە بە ئامادەبونی وەیزری كارەبا هێڵی كارەبای توركی عێراقی لەڕێی وێستگەی كەسك لە خۆرئاوای موسڵ كردەوە بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ ناوچەكانی باكور.

هاوكات ستایشی هەوڵەكانی وەزارەتی كارەبای كردووە، بە تایبەت ئەوانەی لە كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی وزەی كارەبا لەناوچەی باكور كاردەكەن دوای ئەوەی توانیان بەكاری بەردەوامیان وێستگەی لاوەكی و هێڵی گواستنەوە دابمەزرێنن و لەگەڵ لایەنی توركی لێكگەیشتن بكەن.

وتیشی هێڵە نوێیەكە (300) مێگاوات كارەبا لە توركیاوە دەگوازێتەوە بۆ عێراق بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ پارێزگاكانی نەینەواو سەڵاحەدین و كەركوك لەكاتی بارگرانی وزەدا.

کامەران کەریم