زایەڵە - قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی 10 رۆژ، رێگای سەیرانگای دێلێژە بەربەستدەكرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاگاداری شۆفێران و گەشتیاران دەكەینەوە كە رێگای سەیرانگای دێلێژە قیرتاودەكرێت و ماوەی 10رۆژ رێگاكە بەربەستدەكرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، "داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەكە و گەشتیاران دەكەین بەو رێگایەدا هاتوچۆ نەكەن تاوەكو قیرتاوكردنی رێگاكە بە كۆتادەهێنرێت".
کامەران کەریم