زایەڵە - قائیمقامیەتی قەزای دوكان دەرفەتی دامەزراندن لە بەڕێوەبەرایەتییەكی قەزاكە بەشێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت.
 
بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دوكان  22 هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبای دوكان راگەیەندراوە كە بەپێی چەند مەرجێك و لە فۆڕمەكەدا ئاماژەیپێكراوە. 
 
ئه‌وه‌ش هاتووه‌ ئەم دەرفەتی دامەزراندنە تەنها بۆ هاوڵاتییانی ناوەندی قەزای دوكان و هەردوو ناحیەی سوورداش و خەلەكان و گوندنشینانی سنوورەكانیانە و پڕكردنەوەی فۆڕمەكەش بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.
 
کامەران کەریم