زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە، ڕایگەیاند؛ ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، کۆمەڵێک ژمارەی دڵخوازی تابلۆی ئۆتۆمبێل بێڕکابەرن کە ژمارەیان 402  کەسە هەر هاوڵاتییەك کە فۆڕمی داواکاری ئەم ژمارانەی پڕکردوەتەوە لە سبەینێوە لەکاتژمێر (9 بۆ 12)، دەتوانێت سەردانمان بکات.

پێویستە لەسەر ئەو هاوڵاتییانە لەماوەی حەوت رۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی تایبەت بەو ژمارە دڵخوازانە.

کامەران  کەریم