زایەڵە - لەدوای دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعش لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەمنیی عێراقەوە لە فەللوجە، دانی نا بەبوونی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شوێنێک کە بە گۆڕستانی "ئەلمەساڵحە" ناسراوە، کە دەکەوێتە ناحیەی سەقڵاویەی سەر بە فەللوجە، ژمارەی قوربانییەکانیش پێنج کەس بوونە و ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکانیشیان تێدا بووە.
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی عێراق، ئەرشەد حاکم، ڕایگەیاند، تەرمی ئەو قوربانیانەی کە لە گۆڕستانی "ئەلمەساڵحە" بووە دۆزراونەتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە، ژمارەی قوربانیانی گۆڕستانەکە یەک دەگرێتەوە لەگەڵ دانپێدانانی ئەو تیرۆریستەی کە نازناوی "ئەبو هیبە"یە، دەشڵێت: ئەو دا..ع..شە بەرپرسی ئەمنی ڕێکخراوەکە بووە لە فەللوجە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لەلایەن دەزگای ئەمنیەکانەوە کرا، دەستگیر کرا.
شەممەی ڕابردوو، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرکردنی ئەبو هیبەی ڕاگەیاند، کە بە "یەکێک لە سەرکردە مەترسیدارەکانی دا..ع..ش دادەنرێت و نازناوی "ئەبو هیبە"ـی لێنراوە، و بەپێی ماددەی 4ـی یاسای تیرۆر کە سزاکە دەگاتە سزای لەسێدارەدان، دادگایی دەکرێت
کامەران کەریم