زایەڵە - وابریاره كاتژمێر 7:30 ئه‌مرۆ ئێواره یاری پله‌ی ئۆفی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی نه‌جه‌ف و دهۆك له‌سه‌ر یاریگای شه‌عب له‌شاری به‌غدا ئه‌نجام بدرێت.
براوه‌ی ئه‌م یارییه وه‌ك نوێنه‌ری عێراق وه‌رزی داهاتوو به‌شداری له جامی یانه‌كانی كه‌نداوی فارس ده‌كات، دهۆك له قۆناغی رابردوو به براوه دانرا به‌رامبه‌ر به یانه‌ی زه‌ورا به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر پاش ئه‌وه‌ی زه‌ورا ئاماده‌ی یارییه‌كه نه‌بوو، هه‌رچی یانه‌ی نه‌جه‌فه به‌رامبه‌ر زاخۆ براوه بوو به‌جیاوازی لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌خاڵی سزا پاش ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئاسایی به‌بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون، هه‌ردوو یانه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی بردنه‌وه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نوێنه‌ری عێراق تا له جامی یانه‌كانی كه‌نداو به‌شداری بكه‌ن.
دهۆك له‌وه‌رزی رابردووی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق پله‌ی شه‌شه‌می به‌ده‌ستهێناو یانه‌ی نه‌جه‌فیش پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا.
له‌وه‌رزی رابردووش له‌یاری چوون دهۆك به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له نه‌جه‌فی برده‌وه‌و له‌یاری گه‌رانه‌وه‌ش نه‌جه‌ف به‌هه‌مان ئه‌نجام له دهۆكی برده‌وه.
کامەران کەریم