زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی ئایەندە لەگەڵ هاوڕێیەتی گرووپی شاخەوانی مەقان گەشتێکی هاوبەشی ئەنجام داوە بۆ سەردوو لووتکەی بێژەنگ بەسەر و هەڵگورد و لەو گەشتە شاخەوانییەدا هەوڵی خاوێنکردنەوی ئەو دەڤەرەیان لە ئەستۆ گرت
دەستەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی گرووپ: گرووپەکەمان، گرووپی شاخەوانی ئایەندە لەگەڵ گرووپی شاخەوانی مەقان سەرکەفتین بەسەر لووتکەی هەڵگورد و گەشتێکمان ئەنجام دا بۆ ناوچەکانی دۆڵی جافایەتی - گۆمە هەرزن، گۆپاڵە و لووتکەی بێژنگ بەسەر.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: بەدەم ڕێگاوە خاوێنکردنەوەی شاخ و لووتکەکانی کوردستان ئێمە وەکو گروپی شاخەوانی ئایندە لە لوتکەی بێژنگ بەسەر لە نزیک تەکیە و بازیان، ڕێڕەو و چواردەوری ناوچەکەمان پاک کردەوە لە زبڵ و خۆڵی زیادە و لە هەڵمەتی پاکڕاگرتنی چیاکان بەشداربووین و گەشتەکەمان بە سڵامەتی کۆتایی پێهێنا.