زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەمەبەستی پشکنینی زانستی لە تاقیگەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی پشکنین بۆ پەرتوکەکان دەکات، لە ئەنجامەکانی پشکنینەکانی تاقیگە دەریخست پەرتووکەکان(مەلزەمە)ڕووپۆشکراون بە ماددەی ( ئەمفیتامین ) کریستاڵ.
ئەم چالاکییە لەسەربنەمای زانیاری هەواڵگری پێشوەخت و پاش بەدواداچوون و چاودێری ووردی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ئەنجامدرا.
بازرگانان ویستویانە بەتەکنیکێکی نوێ ماددە هۆشبەرەکان بەشێوەی ترانزێت بیهێننە کوردستان و بیگوازنەوە بۆ ووڵاتی بەریتانیا، بەڵام بە لێهاتووی هێزەکانی ئاسایش و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە توانر تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت و سەرجەم پەرتوکەکان دەستیبەسەردابگیریت.
لەئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی ( ٢٦ )لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
کامەران کەریم