زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی باج لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە لابردنی باجی سەر نانەواخانە و سەموونخانەكان و دەشڵێت، "بڕیاری لابردنی 10%ی باجی سەر چێشتخانە و رێستۆرانت و هۆتێلەكان و 5%ی باجی سەر نەخۆشخانە تایبەتەكانیش درا".

كەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باج لە وەزارەتی دارایی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە لابردنی 10%ی باجی سەر چێشتخانە و رێستۆرانت و هۆتێلەكان و لە هەمانكاتدا لابردنی باجی سەر نانەواخانە و سەموونخانەكان كە لەبەرژەوەندیی هاوڵاتییاندایە.

وتیشی، "بڕیاردراوە بە لابردنی 5%ی باجی سەر نەخۆشخانە تایبەتەكان و باجی كڕین و فرۆشتنی زەوی كە پێشتر 2%ی باج وەرگیراوە رادەگیرێت تا ئەو كاتەی لە پەرلەمانی كوردستان یاساكە هەمواردەكرێتەوە".

کامەران کەریم