زایەڵە - سەرۆکایەتی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ده‌گاته پاريس.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى جيهان، لە كۆشكى ئەلیزێی سەرۆکایەتی فەرەنسا، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى يارييه‌كانى ئۆلۆمپيكدا ده‌كات.
دوای 100 ساڵ لە ڕێکخستنی پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپی، ئەمساڵ ئۆڵۆمپیادی هاوینە لە پاریس بەڕێوە دەچێت، ئەمڕۆ هەینی 26ـێ تەمموز، ئاهەنگەکە کاتژمێر 08:30ـی ئێوارە بەکاتی هەولێر دەست پێ دەکات، لە 11ـی ئابی داهاتوو کۆتایی دێت.
کامەران کەریم