زایەڵە - بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕایگەیاند،بەیانی ئەمڕۆ تەرمی شاکر تاهیر، کە پێشمەرگە بووە و خەڵکی گوندی پاسێی سەر بە ناحیەی بامەڕنێیە دۆزرایەوە.
شاکر، کە تەمەنی 45 ساڵ بووە 7:30ـی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە کەوتبووە نێو ئاو، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
شاکیر لە باخی خۆیدا بووە و دوای ئەوەی کێشەی بێ ئاویی بۆ دروستبووە پەنای بردووەتە بەر غەتاس و هەر ئاو نەهاتووە، کارەبا گرتوویەتی و کەوتووەتە نێو ئاوی رووبارەوە و تەرمەکەی دیار نەمابوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە."
کامەران کەریم