زایەڵە - کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، میدیایی پرۆفیشناڵ لەوڵاتی دیموکراسی ، وڵاتێک کەمیدیا دەسەڵات بێت لەجیاتی دەسەڵاتی چوارەم ، ئێستابووە بەدەسەڵاتی یەکەم ، لەبەرئەوەی کەدەسەڵاتی یەکەم ئەتوانێت پەرلەمان دابنێت و پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە، ئەتوانێ حکومەت دابنێت و حکومەت هەڵبوەشێنێتەوە، ئەو میدیایە میدیایی ڕاستەقینە بێت، نەک ئەو میدیایەی کەپێیدەوترێت سۆشیاڵ میدیا یاخود میدیایی سێبەر و میدیایی بندیوار.
وتیشی، هەربۆیە لەهەر شوێنکدا لەهەروڵاتێکدا کە میدیا دەسەڵاتی یەکەم بوو ئەو وڵاتە زەمینەکەی زەمینەیەکی دیموکراسیە، ئەمە پێناسەی میدیایە لەسەردەمی ئێستادا ،بۆئەو شوێنانەی کەمیدیایی ڕاستەقینەیان هەیە، ئەوەی کەپێیدەوترێت سۆشیاڵ میدیا یان میدیایی سەکۆ کۆمەڵایەتیەکان ئەوە ناچێتە خانەی میدیایەکی ڕاستەقینە.
ڕونیشیکردەوە، ڕاستە شتێکی درووست کردووە لەڕای گشتی ئەچێت ، ناڵێم ڕای گشتی درووست کردووە،بەڵام لەڕای گشتی ئەچێت، ئەمە نەبۆتە هۆی ئەوەی کەمیدیا بەمانای خۆی مانا ڕاستەقینەکەی بتوانێ کەدەسەڵاتەکان بگۆڕێت، بەڵکو میدیایی ئێستا لەئەم وڵاتانەی ئێمە ڕۆژهەڵاتی ناوەند شتێک هەیە پێیدەڵێن میدیایی ڕاستەقینەی سەنگین کە کاریگەریەکەی زۆر کەم بۆتەوە ، ڕۆژ بەڕۆژ کەمتر ئەبێتەوە، میدیایەک هەیە پێیدەوترێت میدیایی سۆشیاڵ میدیا،کەشتێکی درووست کردووە لەڕای گشتی ئەچێت.
ئەوەشی خستەڕوو، کەواتە ئێمه لەم ناوەندەدا میدیایی ڕاستەقینەمان نیە، نەک دەسەڵاتی یەکەم ، بەڵکو هێشتا نەبووە بەو دەسەڵاتەی چوارەم، ئەمە پوختەی میدیایە لە دەڤەری ئێمەدا ، بەڵام لێرەو لەوێ میدیا توانویەتی ڕۆڵێک بگێڕێ ، توانیویەتی ڕەخنە بگری، میدیا توانیویەتی ڕەخنەی توند بگرێ،ئەو ڕەخنانەی کەمیدیا گرتویەتی لێرەو لەوێ هەندێکی جدین، هەندێکی باشن ،توانیویەتی بنکۆڵکاری بکات، توانوەتی وەک جاران نەبێت، توانیوەتی هاوڵاتی مۆجۆ دروست بکات.
کامەران کەریم