زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی شەهید حەسیب گەشتێکی ناوازەی ساز دا بۆ سەر بەرزترین لووتکەی ئێران، لووتکەی دەماوەند
ڕاگەیاندنی گرووپ: هەستاین بە ئەنجام دانی گەشتێکی شاخەوانی دیکە بەڵام جیاواز و ناوازە لە شارۆچکەی پلور و شاخی دەماوەند لە ئێران.
بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: بەرزی شاخی دەماوەند لەسەر ئاستی ڕوی دەریاوە 5610 مەترە و وەکوو بەرزترین لوتکەی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست دێتە ئەژمار.
بەشی ڕاگەیاندن زیاتر وتی: ئەم گەشتە بەسەرپەرشتی برای ماندوونەناس مان کاک Yasr Salih و بەهاوڕێیەتی بەڕێزان کاک شەهرام و کاک محمد و کاک ئاکار و شێخ ئالان بەڕێوە چوو و سوپاس بۆخوای گەورە
گەشتکی ناوازەو سەرکەوتوو بوو.