زایەڵە - دەستەی کەشناسیی عێراق:دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی خۆی بۆ سێ رۆژی هەفتەی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، خۆڵبارین دەستپیدەکات و لە چەند پارێزگایەکیش پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممەی داهاتوو، شەپۆلێکى خۆڵبارین روو لە عێراق دەکات و پلەکانی گەرماش لە هەندێک شوێن بەرزبوونەوە تۆمار دەکەن.
لە پارێزگاکانی ناوەراست و باشووری عێراق، خۆڵبارین روودەدات و ئاستی بینین لە هەندێک شوێن کەمدەبێتەوە.
سبەی یەکشەممە، لە پارێزگاکانی بەسرە و میسان پلەی گەرما دەگاتە 48 پلەی سلیزی، بەڵام لە پارێزگای دهۆک 40 پلەی سیلیزی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەغدادیش پلەی گەرما دەگاتە 46 پلەی سلیزی.
پلەی گەرمای پێشبنیکراو لە پارێزگای سلێمانی 41 پلەی سلیزی و لە هەولێر 43 و لە دهۆکیش 40 پلەی سیلیزی دەبێت.
کامەران کەریم