زایەڵە - ئاسایش لەسەر کوشتنی گەنجەکەی گەڕەکی ڕاپەرین لە سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکردنی بکوژێک ڕادەگەیەنێت.

پاش ئەوەی ئەمشەو کاتژمێر ٩:٣٠ی ٢٠٢٤/٧/٢٧ لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان دوو هاوڵاتی دروست دەبێت، بەداخەوە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی کەسێک، ڕاستەوخۆ هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیردەکەن

 لەپێناو سەروەربوونی یاسا کارمەندێکی ( هێزەکانی کۆماندۆ )بەتۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژەکە، لەلایەن کۆماندۆی کوردستان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش کرا، 

لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.

کامەران کەریم