زایەڵە - ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی سنووری ماددەی 140ی دەستوور و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانبەران و خانەنشیانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاريی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن، دابەشکردنی زەوی دەیانگرێتەوە.

ساسان عەونی باسی لەوەشکرد، نووسراویان ئاراستەی گشت وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی كاری پێویست ئەنجام بدەن بە پێدانی فۆڕمی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاريی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن.

جەختیشیكردەوە، دوای گەیشتنی لیستی وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگاكانی نەبەستراو بە وەزارەت، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار شوێنی وەرگرتنی زەوییان لە نزیكترین شوێنی نیشتەجێبوون یان بوونی زەوی بەردەست دەستنیشان دەكات.

کامەران کەریم