زایەڵە - 69 كەسی بیانی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقهوه دەستگیر كراون،كه ئەوانە بەبێ رێكاری یاسایی هاتوونەتە عێراق و بۆ جێبەجێكردنی رێورسمەكانی ئیمام حسێن.
هێزە ئەمنییەكانی عێراق، لە راگەیاندراوێكدا، ئاماژەیان بەوە كردوه 69 كەسی بیانی دەستگیر كراون.
باس لهوهشكراوه ئەوانە زیارەتكاران و بەبێ رێكاری یاسایی هاتوونەتە ناو عێراق، بۆ رێورسمەكانی ئیمام حسێن.
ئەوە لە كاتێكدایە، لە عێراقدا، 50 هەزار پاكستانی ونبوون، حكوومەتی پاكستان داوای لێكۆڵێنەوە دەكات، حكوومەتی عێراقیش، ئاماژەی بەوە كردووە، بەشێك لەوانە بە نایاسایی چوونەتە بازاڕ و كار دەكەن.
کامەران کەریم