زایەڵە - لەسەر بودجه‌ ناكۆكی دەکەوێتە نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، واژۆیان كۆكردۆته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی بڕگه‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان زیاد بكرێت سه‌باره‌ت به‌ به‌دواداچون بۆ ده‌ستكاریكردنی خشته‌ی بودجه‌ی 2024 و 2025 كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ په‌رله‌مان و گوایه‌ “ده‌ستكاری كراوه‌.

محه‌مه‌د زیادی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌ت نوسراوێكی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناردوه‌ و تیایدا باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و خشتانه‌ی بودجه‌ كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌نگی له‌سه‌ردراوه‌ جیاوازه‌ له‌و خشتانه‌ی كه‌ بۆ په‌رله‌مان نێردرابون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌م نوسراوه‌ی حكومه‌ت كه‌شێكی سه‌رلێشێواوی له‌نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت دروستكردوه‌، هه‌ربۆیه‌ واژۆی په‌رله‌مان كۆكرایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕگه‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان زیاد بكرێت،

کامەران کەریم