زایەڵە ـــ گەشتی ئەم هەفتەیەی گروپی شاخەوانی پایتەخت بۆ کەمپی جۆتەدار لەچیای سەفین ئەنجام درا.

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی پایتەخت: گەشتێکی شاخەوانی دیکەمان سازدا بە، بەژداری ( 27 )ئەندام لەپیر و گەنج و منداڵ کە لەهەردوو ڕەگەز پێکهاتبوو 
دوایی گەیشتنمان بەکەمپ و خواردنەوەی چا و قاوەیەکی عەسری گرتنی وێنەی یادگاری 
گەڕاینەوە شوێنی دەستپێک لەوێ نانی ئێوارەمان خواردو
سوپاس و ستایش بۆ خودای باڵادەست گشت ئەندامەکان بەسەلامەتی گەڕانەوە، بە هیوای بەردەوامبوونی هەموو شاخەوانەکان لە کاری شاخەڕۆیدا.