زایەڵە ـ وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند،ئاگره‌كه‌ی چیای ئەزمەڕ كۆنتڕۆڵ كراوە و لیژنەیەك پێكهاتوە بۆ لێكۆڵێنەوە لە هۆكاره‌كانی هه‌ردو ئاگره‌كه‌ی ئەزمەڕ و گۆیژە و زانینی زیانەكان.

سەرەڕای ڕەشەبایەكی بەهێز كە سلێمانی گرتوەتەوە، تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیان لە ماوەیەكی كەمدا ئاگرەكەی چیای ئەزمەڕ كۆنتڕۆڵ بكەن.

لیژنەیەك پێكهاتوە بۆ زانینی زیانی هەردو ئاگرەكەی ئەمڕۆ، لیژنەكە لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئاگره‌كە دەكات و زەرەر و زیانەكەكان دیاری دەكات و دوای تەواوكردنی لێكۆڵینەوە ئەنجامەكەی بۆ ڕایگشتی ئاشكرا دەكرێت.

بەهۆی ئەو ڕەشەبا بەهێزەی سلێمانی گرتوەتەوە پێشنیار بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە، ئەو ڕێگایانەی دەچنە سەر ئەو دو چیایە بۆ ئەمشەو دابخرێن، لە ئەگەری دانەخستنی ڕێگاكاندا، تیمەكانی پۆلیس و ئاسایش و بەرگری شارستانی تا بەیانی لەو ناچەیە ئه‌ركی ئێشكگریان ده‌بێت.

کامەران کەریم