زایەڵە - لیوا عەدنان حەموود، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی خێزانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق"لە 6 مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 16 هەزار تووندوتیژیی خێزانی لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تۆمار کراون،
لەکاتێکدا لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردوودا 17 هەزار تۆمار کرابوون. کەواتە تووندوتیژیی خێزانی بە رێژەی 10% کەم بووەتەوە.
بەڵام ئامارەکان ئەوەش پیشان دەدەن، لە 6 مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا تووندوتیژی بەرامبەر پیاوان بە رێژەی 17% زیادیکردووە.
سەبارەت بە ئاماری ساڵی رابردوو، دەڵێت، "57%ی ئەو ئامارەی تۆمار کراوە، تووندوتیژی پیاوان بەرامبەر ژنان بووە؛ 17%ـیش تووندوتیژی ژنان بەرامبەر هاوسەرەکانیانبووە؛ رێژەکەی دیکەش تووندوتیژی دیکە بووە، وەکو تووندوتیژی دایک و باوکەکان بەرامبەر منداڵەکانیان."
کامەران کەریم