زایەڵە - قایمقامیەتی چەمچەماڵ: ڕایگەیاند، ئاگاداری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان دەكه‌ینه‌وه بەرنامەی كارەبای نیشتمانی گۆڕاوە و لەدوای كوژانەوەی كارەبا، ڕاستەوخۆ دەبێت مۆلیدەكان ئیش پێبكەن.
بەهۆی ڕاكێشانی هێڵێكی نوێی 33 كەی ڤی له وێستگه‌ی به‌رده‌قاره‌مانه‌وه بۆ ناحیه‌ی ته‌كیەی كاكه‌مه‌ند به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ڤۆڵتیه‌ی وێستگه‌ی 33 كەی ڤی ئاغجه‌له‌ر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بارزۆری (ئۆڤه‌ر لۆدی) محاویله‌كانی وێستگه‌ی 132 كەی ڤی چه‌مچه‌ماڵ، ئێستا بەرنامەی کارەبای نیشتمانی بۆ ماوەیەکی کاتی گۆڕانکاری بەسەر داهاتووە و پێویستە سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکان دوای کوژانەوەی کارەبا، ڕاستەوخۆ لە ماوەی چەند خولەکێکدا مۆلیدەکانیان ئیش پێبکەن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبنەوە."
کامەران کەریم