زایەڵە - لە سەرەتای مانگی هەشت، وەفدێکی حکومەتی هەرێم بە سەرپەرشتی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکەن.
کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بۆدەزگاکانی ڕاگەیاندن رایگەیاند، سەرەتای مانگی ئاب وەفێک دەچنە بەغداد و ئامانجی سەردانەکە زیادکردنی مووچەی خاوەنپێداویستیە تایبەتەکان و هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، 72 هەزار کەمئەندام بوونیان هەیە لە هەرێم و 13 هەزار و چەند سەد کەسێک هەن کە تۆماری نوێن، کە ناوەکانیان نێردراوەتە بەغداد و لای وەزارەتی دارایی عێراقە.
لەبارەی بەشێکی دیکەی هۆکاری سەردانەکە ئاماژەی بەوەکرد، داوای پارەی چاودێری خێزان دەکەن کە لە ساڵی 2015وە بڕدراوە و دەمانەوێت هەژارەکانی هەرێمیش هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق سوودمەند بن لەو هاوکارییەکی لە بودجەی گشتی دابیندەکرێت لە عێراقدا.
کامەران کەریم