زایەڵە - ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق: وەک پاڵپشتییەک لە بەرهەمى نێوخۆیى گەنم بڕیارماندا بە دانانى 25%ى باجى گومرگى لەسەر ئاردى هاوردەکراق.
باجى گومرگى هەتاوەکو رێژەى 25% لەسەر ئاردى هاوردەکراو دادەنرێت بەمجۆرە:
یەکەم: دانانى باجى گومرگى بەرێژەى 10% لەسەر ئاردى هاوردەکراو لە رێکەوتى 1ى ئەیلوولى 2024 هەتاوەکو 31ى کانوونى دووەمى 2024.
دووەم: دانانى باجى گومرگى بەرێژەى 25% لەسەر ئاردى هاوردەکراو لە رێکەوتى 1ى1ى 2025 هەتاوەکو 30ى حوزەیرانى 2025.
هەروەها بڕیارماندا بە بەکارهێنانی گەنمی خۆماڵی بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفرو، فرۆشتنی گەنمی ناوخۆیی بە کارگەکانى دروستکردنى ئارد بە نرخی (450 هەزار دینار) بۆ هەر تۆنێک.
هاوكات سنووردارکردنی دابینکردنی ئاردى سفر بۆ وەزارەتەکانی (بەرگری، ناوخۆ، بازرگانی، داد، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی) بە ئاردى سفرى ناوخۆیى.
ههروهها دانانى باجى گومرگى لەسەر هەر کیلۆیەک ئاردى هاڕدراویى هاوردەکراو بە رێژەى 30% لە رێکەوتى 1ى تشرینى یەکەمى 2024ـەوە".
کامەران کەریم