زایەڵە - وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: کوشتنی ئیسماعیل هەنیە کردەوەیەکی قێزەونە و ناوچەی جەنگ لە غەزەوە دەگوازێتەوە بۆ ئاستی هەرێمی.
ڕاشیگەیاند: حکومەتەکەی ناتانیاهۆ سەلماندی نیازی ئاشتەوایی نییە.  کوشتنی ئیسماعیل هەنییە ئیدانە دەکەین .
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە هێرشێکدا لە ناوجەرگەی تاران ئیسماعیل هەنیە و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان شەهیدبوون و ئێرانیش ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی ڕووداوەکە دەکەن و دواتر بۆ ڕای گشتیی ئاشکرای دەکەن.
کامەران کەریم