زایەڵە - ئیسماعیل عەبدولسەلام ئەحمەد هەنیەیە, كەسایەتیەكی سیاسی فەلەستینەو سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی بووە.
- لە ساڵی (1962) لە خێوەتگەی شاتیئی پەنابەران لە خۆرئاوای شاری غەززە لە دایك بووە.
- لە ساڵی (1989)دا ئیسرائیل بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ زایندانیكردووە, دوای ئەوە دورخراوەتە بۆ ناوچەی مەرج ئەلزهور لە سنوری لوبنان و فەلەستیتن.
- لە ساڵی (2005)دا, سەرۆكایەتی لیستی گۆڕان و چاكسازی كردووە كە زۆرینەی دەنگەكانی لە دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەلەستین بە دەستهێنا.
- لە مانگی شوباتی ساڵی (2006) حەماس كاندیدیكردووە بۆ سەرۆك وەزیرانی فەلەستین و لە بیستی ئەو مانگەدا دەستبەكاربووە.
- لە ساڵی (2007)دا مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەستینی لە پۆستی سەرۆك وەزیران لەكاریخستووە.
- لەمانگی ئایاری ساڵی (2017)دا بووە بە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی دوای هەڵبژاردنی لە شوێنی خالید میشعەل.
- دواین دەركەوتنی رۆژی سێ‌ شەممەی رابردوو, كە تیادا مەسعود پزیشكیانی سەرۆكی نوێی ئێرانی بینی بۆ یەكەمجار, دوای دەستبەكاربوونی بە سەرۆكی ئەو وڵاتە.