زایەڵە - لە پەیامێکدا سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە نووسیویەتی، "پیرۆزت بێت شەهیدی ئەی رەمزی خۆڕاگری و جیهاد، ئەی ئەبو العبد، گەیشتی بەوەی ئاواتت بوو هەمیشە، پیرۆز بێت لە ئومەتی ئیسلام بۆ ئەو پاڵەوانانەی، پیرۆز بێت لە گەلی فەلەستین، گەلی بەخشین و جیهاد و شەهیدبوون.

دەشڵێت، "سەرشۆڕی و شەرمەزاریش بۆ ئەهلی شەڕ و منداڵکوژەکان و خائینان لە هەرکوێیەکن.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا  ئایەتێکی قورئانی پیرۆزی نووسیوە کە دەڵێت، "ولا تقولوا لمن یقتل في سبیل اللە اموات بل احیاء عند ربهم.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە هێرشێکدا لە ناوجەرگەی تاران ئیسماعیل هە..نیە و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان کوژران و ئێرانیش ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی ڕووداوەکە دەکەن و دواتر بۆ ڕای گشتیی ئاشکرای دەکەن.

کامەران کەریم