زایەڵە - پۆلیسی قەڵادزێ:هێزەکانیان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر لەناو شاری قەڵادزێ 2 تۆمەتباریان بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد.

لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم دادگاو پۆلیس دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 26 له یاسایی بەرەنگاربوونەوەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راگیرکران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستگیراوە بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر، بۆ زانینی جۆری ماددەکەشی نمونەیەکی لێ بەڕێکرا بۆ تاقیگەی پزیشکی لە سلێمانی، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

کامەران کەریم