زایەڵە ــــ گرووپی شاخەوانی ئاژداخ لە درێژەی کار و چالاکی خۆیدا گەشتێکی سازدا بۆ سەر بەرزاییەکانی شاخی زاخە لە شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی ئاژداخ: گەشتی ئەمجارەشمان بۆناوچەی دڵ ڕفێنی بانە بە گوندی وزمەڵێ شاخی زاخە کەبەرزییەکەی 2725م لەئاستی ڕوی دەریاوە بەرزە.
 گەشتەکەمان بەڕێبەری مامۆستای بەتوانا و شاخەوانێکی لیهاتو م حیسام فەتحی بە ئەنجام گەیشت. زۆرسوپاسی ئەکەین

بەشی ڕاگەیاندن زیاتر وتیشی: هەر لە گەشتەکەدا چاومان کەوت بە برایانمان لە گروپی شاخەوانی قەندیل وەزۆر سوپاسی شێخ نسرەدینی لە تۆڕی شاخەوانی ئەکەین.