زایەڵە - قوباد تاڵەبانی و لیژنەی بایۆمەتری چەند بڕیارێکیان بۆ مووچەخۆران دەرکرد.
 
 دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
 
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لیژنەی باڵای بایۆمەتری کۆبووەوە.
 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری کرد و گفتوگۆ لەسەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردن و تەواوکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی تۆماری بایۆمەتری کرا. 
 
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و ئابووری، لە چوارچێوەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆسەی یەکخستنەوەی رێکارە ژمێریاریی و داراییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و وردبینی هاوبەشی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێم و بەهەند وەرگرتنی تێبینی و راسپاردەکانیان سەبارەت بە میلاک و لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پشتبەست بە تۆماری بایۆمەتری بەڕێوەچوو، بە ئاراستەی لابردنی هەر بەربەست و ئاستەنگێک لە بەردەم خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران. 
 
کامەران کەریم