زایەڵە - عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری:كوشتنی كەسی یەكەمی حەماس لە لایەن قەوارەی زایۆنییەوە، لە كاتێك دا بانگێشتی فەڕمیی دەوڵەتێك كراوە، بەڵگەیەكی دیكەی سەلمێنەری دڕندایەتیی قەوارەی زایۆنیی و گوێنەدانیەتی بە سەرجەم پڕەنسیپەكانی مرۆڤایەتیی و كاری دیپلۆماسیی و، ئەو پەڕی داڕووخانی ڕەوشت و ئاكاری سیاسیی.

بێگومان ئێرانیش بەرپرسیارییەتێکی گەورەی کەوتە سەرشان کە بەو شێوە قێزەونە میوانێكی گەورە و گرنگی وەك هەنییە لە ماڵەكەیدا بكوژرێ، 

چاوەڕوانیی دەكرێ ئێران وەڵامێكی پڕ بە پێستی هەبێ.

كار و كاروانی جیهاد و خەباتی فەڵەستینییەكان لەمێژە بەڕێوەیە و شەهیدانی دیكەی زۆری وەك: شێخ أحمد یاسین، یحي عەییاش وعبدالعزیز الرَّنتیسي و ...هتدی دیكەشی پێشكەشكردوون و بە دڵنیایی بە لە دەستدانی ئیسماعیل هەنییەش جیهادو فیداكاری فەلەستینییەكان نەك كۆتایی نایەت.

بەو كارو هەڵوێستانەش، قەوارەی زایۆنیی و زلهێزە پاڵپشتەكانی و ماستاوچییەكان و دەهۆڵ كوتەكانیان، هەرچی پتر نیشانەی پرسیاریان دەكەوێتە سەر و دووچاری شەرمەزاریی بوون و دەبن.

کامەران کەریم